باوكم ئةوةي بؤم نارد منيش مردمhttps://abs.twimg.com/emoji/v2/... draggable="false" alt="😂" title="Face with tears of joy" aria-label="Emoji: Face with tears of joy"> تةبعةن خؤم بةسةرم نةهاتوة بةس دايك و باوكم ئةوةندة باسيان كردووة هةست ئةكةم خؤم بةسةرم هاتووةhttps://abs.twimg.com/emoji/v2/... draggable="false" alt="😂" title="Face with tears of joy" aria-label="Emoji: Face with tears of joy"> حەمام کردن ( ايام زمان) پێش سەردەمی شامپۆ. +
——————————————
کاتی خۆشۆردنی ئەو سەردەمە بێ گومان هەفتەی جارێک بوو ، یان پێنج شەم بۆ پێنج شەم یان جومعە بۆ جومعە بوو
یەکەم هەنگاو : کە دایک بانگی ئەکردی وەرە دەی سەرەی تۆیە عةينةن وات دةزانى ئەمنێک بانگت ئەکات بۆ ژوری تەعزیب
جا لەوە ناخۆشتر ئەوەی پێش تۆ دەرئەچوو هەردوو چاوی سوور هەڵگەڕابوو ئەوەندەى دیکە زیڕەی پێ ئەکردی وزراوت دةچو.
دووةم هەنگاو: قاچت ئەخستە حەمامەکەوە جارئ پێش هةمو شتيك چەپۆکێکی جوانت ئەخوارد دايكت دەیگوت زووكە حەمامەکە سارد بووەوە ،جا دەست ئەکرا بەجل داکەندن قوڕ بەسەر ئەوەی سەری زل و گةوره بوو، ئەو بلوزانەی لە بەرت بوون زۆر تەسک بوو ملەکەی چونکە هەندێکی هی براکانی ترت بوون لەبەر تو كرابوو
سێيةم هەنگاو: جامێك ئاوی گةرم ئەکرا بەسەرتا پلةى گەرمی زياتر بو له 70 پلەی گەرمی، هةربتگوتایە ئاخ جامەکە بەبةتاڵی ئەیکێشا بەسەرتا و دەیووت وسسسس قسەنەکەی با سابون نەچێتە دەمتەوە.
سابون چ سابون لە بەرد ڕەقتر بوو ، جاری واش هەبوو سابونه رةقةكه لەدەستى دايكت بەر دەبوەوە دەكةوته سةر پەنجەی پێت مردنت بەچاوی خۆت ئەبینی.
جا لە هەمووی ناخۆشتر كةپووتی توند توند ئەگرتی دةيگؤت فن بکە با چلم له كةپوت پاک کەمەوە ، بەهەموو هێزت فنت ئەکرد چڵمەکە لە کوێچکەتەوە ئەهاتە دەر چونکە دایکت لووتی گرتبووی.
هەنگاوێکیتر:لەش شۆردن بوو بە لفکە جا لفکەی زبر ودر و ڕەق، کە لەشتى پئ دةشوشت ئەتوت پەنیر لە ڕەنده ئەدا، بێ ڕەحمانە شوختی دروست ئەكرد،دەیگوت دەی قاچەکانت بێنە قاچێکت ئەخستە بەردەستی دەیگووت جوانەمەرگ بیت هەردوو قاچت بێنە ئیتر وای ئەزانی تۆ دوو باڵت هەیە کێشە نیە هەردوو قاچت هەڵبڕی
هەنگاوێکیتر: ووشک کردنەوە بوو قوڕم بەسەر خاولێيةکە خۆی تەڕ بوو بەحساب ووشکت ئەکاتەوە ڕێک دەتگؤ قەسابە و گۆشتت لێ ئەکاتەوە.
دواتر شانەکەی ئەهێنا بە پرچ و سەرت هةر دەتگووت دەڕاسەی پێیە و ئەرز ئەکێڵێ جا ئازا بووی بڵێی ئاخخخخ ڕێک شانەیەکت ئەخوارد.
جا دیسان پێنج شەش بلوزی لەبەر ئەکردی بۆ ئەوەی سەرمات نەبێ جارجار قۆڵێکی لەبیر ئەچوو لەبەرت کات تۆش هەستت پێ نەئەکرد تا شەو لەجێگا ئیزعاجی ئەکردی ههههه.
ئةوجا دايكت دةيگو دەی فڵانم بۆ بانگ کە بابێت خۆی بشوات ، کە دەر ئەچووی لەحەمام ئەوەی دوای خۆت سەیری ئەکردی ڕێک ئەژنۆی ئەشکا.
You can follow @shayankamaran.
Tip: mention @twtextapp on a Twitter thread with the keyword “unroll” to get a link to it.

Latest Threads Unrolled: